کرێکارێک لە کۆیە

نانی من لەسەر کارتۆنە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بەهۆی رۆژی کرێکاران فەرمانبەران لە پشوودان بەڵام ئەو لە ئەرکدایە، لە شەشی بەیانییەوە بۆ کۆکردنەوەی کارتۆن دێتە دەرەوە.

شێروان محەمەد تەمەنی 28 ساڵە و لە کۆیە دەژیت، رۆژانە کارتۆن کۆدەکاتەوە و دەیانفرۆشێت.

رۆژانە 80 بۆ 100 کیلۆ کارتۆن کۆدەکاتەوە 10 بۆ 12 هەزار دیناری دەستدەکەوێت و خەرجی خێزانەکەی بە کارتۆن پەیدا دەکات.

خۆی دەڵێت قورسی کارەکەی تووشی فەقەراتی کردووە.