چیرۆکى گۆرانییەکەش دەگێڕێتەوە

ئارەزوویى بینینى تۆم کرد؛ نەجمەدینى غوڵامى کارى نوێى بەدەستەوە


دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

هونەرمەندى دەنگخۆشى کورد نەجمەدینى غوڵامى، گەڕاوەتەوە و کوردستان و یەک مانگ لێرە دەبێت و لەو ماوەیەش چەند کارێکى نوێى بەدەستەوەیە و کلیپ بۆچەند بەرهەمێکیشى دەکات.

نەجمەدین غوڵامى لە لێدوانێکدا بە 964ـى وت،”سێ بەرهەمى نوێم بەدەستەوەیە، رۆژى یەکشەممە تۆماریان دەکەم، لەماوەى ئەو مانگەش کە لە کوردستانم دەمەوێ چەند کلیپێک بکەم و بەرهەمم هەیە و ناوە ناوە کلیپیان بۆ دەکەم”.

لەبارەى چیرۆکى گۆرانى”ئارەزوویى بینینى تۆم کرد”، نەجمەدین غوڵامى وتى،”کاتى خۆى جەلال مەلەکشاى شاعیر لە رادیۆى بەغدا گوێى لە شیعرەکە بووە، هەر ئەوکات نوسیویەتى و پێى دام تا بیکەم بە گۆرانى، منیش 20 ساڵ پاراستم و دواتر کە هاتم بۆ سلێمانى تۆمارم کرد و ناوى شاعیرەکەشم دۆزییەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح