مەترسی دروست کردووە

بەهۆی لێچوونی بوتڵی کلۆر هۆشداری دەدرێتە بەشێک لە دانیشتوانی قەڵادزێ

964+

محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ

بەهۆی هێنانی کلۆر لەلایەن کۆمپانیایەک، بۆ پڕۆژەی ئاوی خوردنەوەی قەڵادزێ کەبەکاری دەهێنن بۆ پاککردنەوەی ئاوەکە، یەکێک لەو بتڵە کلۆرانەی هێنراون لێچوونی و مەترسی ژینگەیی و مرۆیی دروست کردووە.

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ هەستمان کرد یەکێک لەو بوتڵانەی لە کۆمپانیای گواستنەوەی کلۆرەوە بۆمان هاتووو و کلۆری تیادا هەڵگیراوە لێچوونی هەیە، بۆیە دەستبەجێ پەیوەندیمان کرد بە پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێوە، کە حاڵەتێکی لەوشێوازە هەیە بۆ ئەوەی لەشوێنێک تەلەفی بکەین کە زیان بەر ژینگەی ناوچەکە و شارو ئاوەدانی نەگەیەنێت، لەبەر‌ئەوەی مادەیەکی ژەهراویە زیان بەر ژینگەو زیندەوەر دەگەیەنێت، بەڵام تا ئەوان گەیشتن لێچونەکە زۆر زیادی کرد و نەمانتوانی لە شوێنێکی گونجاو تەلەف بکرێت.

روونیشیکردەوە، ئێستا لەناو حەوزێکی ئاودا بەقوڵی یەک مەترو نیو، سێ بۆڕی ئاومان لەسەر بوتڵەکە داناوە بۆئەوەی تەڕ بێت و بەهۆی ئاوەکەوە مەترسی نەمێنێت، بتڵەکەش گەورەیەو تادێت لێچوونی کلۆرەکە زیاد دەکات، بەپێی چاودێری کردنی ئێمە رێژەی دەرچونی کلۆرەکە رووی لەزیاد بوونە، گەر بێت و کلۆرەکە بەهێواشی دەربچێت زیانی نابێت، کە بارانیش ببارێت زیانی نابێت.

مارف مەحمود وتیشی، “بۆسەلامەتی کارمەندانی پڕۆژەکە کارمەندەکانمان ناردووەتە ماڵەوە، لەڕێگەی 964-ەوە ماڵەکانی دەوروبەری و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە نزیکی پڕۆژەکە نەکەون بۆ ئەوەی بەهۆی کلۆرەکەوە زیانیان پێنەگات لەبەر ئەوەی مادەیەکی ژەهراویە”.

لەبارەی مەترسی بۆ سەر ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ، مارف مەحمود دڵنیاییدا، کە کلۆرەکە هیچ مەترسی نییە بۆسەر ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ، تەنیا بەهۆی لێچونی گازی کلۆرەکەوە کارمەندەکانیان ناتوانن کار بکەن، ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەوە بەر چاوەڕێن تاوەکو بتڵەکە خاڵی ببێتەوە و مەترسی نەمێنێت.

بوتڵێک کلۆر 850 کیلۆگرام کلۆر هەڵدەگرێت، لە یەک ملیۆن لیتر ئاودا، 300 گرام، کلۆر بەکاردەهێنێن بۆپاک کردنەوەی ئاوەکە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

چاکسازی لە ئاوی قەڵادزێ دەکرێت

چاکسازی لە ئاوی قەڵادزێ دەکرێت

بۆنی کلۆر چوار ژنی رەوانەی نەخۆشخانە کرد

بۆنی کلۆر چوار ژنی رەوانەی نەخۆشخانە کرد