زبڵ و پاشماوەیەکی زۆری لێ کۆبوەتەوە

سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی خورماتوو بە کەڵکی خوادنەوە نەماوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزای خورماتوو کەڵکی خواردنەوەی نەماوە، پڕۆژەکە تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی قەزاکەیە، ئێستا سەرەڕای نزمی ئاستی ئاوەکە و پیسبوونی، لاشەی ئاژەڵی مردراربووی تێدا بینراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوی پڕۆژەکە بەردرایەوەو بەبێ ئەوەی پاک بکرێتەوە لەو پیس وپاشەڕۆیانەی کە تێیدابوو.

ئەندازیار ئەحمەد خەیروڵا، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکان بۆ 964، “هۆکاری ساڵانێکە بەهۆی ئەوەی ئالیاتێکی وەهایان بەدەستەوە نییە تاکو پڕۆژەی ئاوەکە پاک بکەنەوە، بەڵام لەمانگی داهاتوودا ئامێریان پێ دەگات و دەست بەپاککردنەوەی پڕۆژەئاوەکە دەکەن”.

سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی دوزخورماتوو لە ئاوی دوکانەوە دێت و لەوێوە بە ئاراستەی شاری کەرکوک و دواتر بە قەزای دوبز و داقوق و سەرجەم ناوچەکان تێدەپەرێت، تادەگاتە قەزای دوزخوماتوو.

کێشەی رۆچوونی دەوروبەری پڕۆژەی ئاوی خورماتوو چارسەر د...

کێشەی رۆچوونی دەوروبەری پڕۆژەی ئاوی خورماتوو چارسەر دەکرێت