بەراورد بە چوار ساڵى رابردوو

وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوی عێراق: بەنداوى دەربەندیخان لە باشترین دۆخدایە

964+

ژووری هەواڵ

بەنداوى دەربەندیخان بەراورد بە چوار ساڵى رابردوو لە باشترین دۆخدایە، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوی عێراق دەڵێت، رێژەی ئەو ئاوەی کە لە بەنداوەکان گلدراوەتەوە زیاترە لەو بڕەی کە پێویستە بۆ ئاودێرى.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1.5.2024، عەون زیاب، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوی عێراق بە ئاژانسی هەوڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە کۆتایى وەرزى چاندن و سەرەتاى کۆکردنەوەى بەرهەمدان و پێویستییان بە ئاودێریی نییە و گلدانەوەى ئاو لە وڵاتدا لە دۆخێکى باشدایە.

“بەنداوی دەربەندیخان تەنها 90 سانتیمی ماوە بۆئەوەی بەتەواوەتی پڕبێت… بەگوێرەى پلانێکى گونجاو کار دەکەین بۆ دابەشکردنى ئاو دەربازبوون لە وشکەساڵى لە ساڵانى داهاتوودا”، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوی عێراق وای وت.

وەزیرى سەرچاوەکانى ئاو لە عێراق راشیگەیاند، بەنداوى حەمرینیش کە بۆ ئاودانى بێستانەکانی دیالە بەکاردێت، لە باشترین دۆخى وەرزى کشتوکاڵیدایە.

پێش سەرڕێژ بوون.. مەترسییەکانی بەردەم ئاوی بەنداوی دەر...

پێش سەرڕێژ بوون.. مەترسییەکانی بەردەم ئاوی بەنداوی دەربەندیخان چین؟