دیمەنی نۆرەگرتنی حاجیان -وێنە: ئەرشیفی 964
فڕۆکە دابینکراوە
حاجییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ بە فڕۆکە دەڕۆن
ئەحمەد مستەفا
لە سلێمانییەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 11.6.2026 یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی کە ژمارەیان 147 کەسە لە رێگەی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی دەچنە وڵاتی سعودییە.
راگەیاندنی فڕۆکەخانەکە رۆژنامەوانانی میوانداری کردووە بۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ و دەڵێ، یەکەمین کاروانی حاجیانی پارێزگاکانی سلێمانی بەرەو عەرەبستانی سعودی بەڕێدەکەون.
پێشتر، وتهبێژی حهج و عومرهی هەرێمی كوردستان وتی، تا ئێستا زیاتر له 880 حاجی كوردستان به سهلامهتی گهیشتوونهته خاكی سعودیه و ئێوارەی ئەمڕۆ 147 حاجی لە سلێمانی بەرەو سعودیە بەرێدەکەون.
بهپێی خشتهی دیاریكراو تا 17ی ئەم مانگە تهواوی حاجیانی كوردستان دهگهنه سعودییه و دوێنێ ئێوارە حاجیانی پارێزگاری دهۆک و دواتر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەشتنە وڵاتەکە و شوێنی حەوانەوەیان.