زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاند
تیمەکانی بەرگری شارستانی باشماخ ئاگرێکیان لە دیوی ئێران کوژاندەوە
964+
شۆڕش قادری
لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگرێک لە دیوی ئێران، کەوەتەوە و زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەمڕۆ یەکشەممە 24.5.2026 رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گۆڕەپانێکی مەرزەکە لە دیوی ئێرانەوە روویداوە، تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوەی باشماخ بەزووترین کات چوونەتە ئەوبەر و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی دیوی ئێران، توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیان بە چەند تۆتۆمبێلێک گەیشتووە و لەکاتی گەڕانەوەشیان، تیمەکە لەلایەن سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە پێشوازیان لێکراوە.