تەیف سامی داوای لێبووردنی کردووە

کۆبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق دواخرا

964+

ژووری هەواڵ

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوێنەرانی دەستەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دواخرا، نوێنەری وانەبێژانیش دەڵێت، سبەینێ کۆبوونەوەکە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1.5.2024، عەلی رەئوف، كه‌ وه‌ك نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆی ناساندووه‌، بە 964ـی راگەیاند، تەیف سامی “داوای لێبووردنی کردووە” و گوتویەتی بەهۆی سەرقاڵی بە هەندێک کار لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ناتوانێت لەگەڵیاندا کۆببێتەوە.

لەبارەی ئەو بابەتانەی کە نوێنەرانی دەستەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بەنیازن لەگەڵ تەیف سامی باسی بکەن، عەلی رەئوف وتی، “داوا لە وەزیری دارایی عێراق دەکەین مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن هاوشێوەی مامۆستایانی دیکەی عێراق”.

دوێنی سێشەممە 30.4.2024، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەتەوە و نووسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژی رادەستکردووە، سەبارەت بە تەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان.

وەزیری پەروەردە دەڵێت، “وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین”.

وەزیری پەرەوەردەی هەرێم: لیستی مامۆستایانی وانەبێژم ر...

وەزیری پەرەوەردەی هەرێم: لیستی مامۆستایانی وانەبێژم رادەستی سودانی کرد