سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق
بانگهێشت کراوە
ئیتالیا و ئەڵمانیا داوای عەلی ئەلزەیدی دەکەن
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی وەزیرانی نوێی عێراق دوو بانگهێشتنامەی لە وڵاتانی ئیتالیا و ئەڵمانیا بەدەست گەیشت و لەگەڵ باڵیۆزی هەردوو وڵات کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ عەلی ئەلزەیدی بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا جۆرجیا میلۆنی و راوێژکاری ئەڵمانیا فریدیچ مێرتسی بەدەست گەیشت بۆ ئەوەی سەردانی هەردوو وڵات بکات.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، بانگهێشتنامەکەیان لە لایەن باڵیۆزانی هەردوو وڵات لە عێراق پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کراوە و باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و لایەنەکانی ئابووری و گەشەپێدان و وزە کردووە.
باسی ئەوەش کراوە، باڵیۆزانی یتالیا و ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسیان لە بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکان کردووە، جەختیان لە بەردەوامیی هەوڵەکان کردووە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووە.