زەیدی بۆ سەرۆک هۆزەکان:
“دەبێت چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت”
فەرهاد حەسەن
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی کردەوە بۆ بەهێزکردنی سەروەری وڵات و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، پێویستە چەک تەنیا لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەینی، ئەم قسەیەی سەرەوەی بۆ کۆمەڵێک سەرۆک هۆز و کەسایەتی دیاری ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەی کردووە کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پێشوازی کردبوون.
سەرۆک وەزیران ستایشی هۆزەکانی کدووە بەوەی هەمیشە وەک “چەترێکی کۆمەڵایەتی” گرنگ بوونە بۆ پاڵپشتی دەوڵەتی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد کە هۆزەکان سەرچاوەی سەرکردە و کارمەندی لێهاتوون بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت و لە کاتە سەختەکاندا پارێزەری وڵات بوون، بۆیە حکومەت پابەندە بە پاڵپشتیکردنیان.
جەختی لەسەر یەکێک ئەوەش کردەوە کە دەبێت “چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت” ئەم هەنگاوەشی بۆ رێگریکردنە لە سەرپێچیی یاسایی، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت.
له‌وه‌ته‌ی عه‌لی زه‌یدی بووەتە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چەند جارێک پرسی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی له ده‌ستی حكومه‌ت باسکردووە بۆئەوەی كۆتایی به گروپه چه‌كداره‌كان بهێندرێت، بۆ‌پ ئەم مەبەستەش موقته‌دا سه‌درا له تازه‌ترین هه‌نگاویدا بێبه‌ریبوونی خۆی له گروپی سه‌رایا سه‌لام راگه‌یاند و داوای كرد ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ده‌وڵه‌ته‌وه.