هەواڵەکان

شار بەیانی بەم هەواڵە ناخۆشە بەخەبەرهات

ژووری هەواڵ

ئەم بەیانییە لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆی قورس روویدا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە راگری پردی دەباشانداو شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا، دواتر دەرکەوت شۆفێرەکە میدیاکار لاناز کوردۆ بوو کچەکەی کوردۆی شاعیر.

لە هەولێریش رووداوێکی ناخۆش هەبوو، ئەم بەیانییە کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لە کاتی کارەکەیدا لەسەر محەویلەیەک کارەبا گرتی و گیانی لە دەستدا.

زیاتر لە سەد کەسێک لە رزگاربووانی ئەنفال ئەمڕۆ لە هەولێر چوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، دەڵێن 15 ساڵە هەقمان خوراوەو هاتووین هەقەکە وەربگرینەوە.

وەزارەتی دارایی لە لێدوانێکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناڕەحەت بووەو دەڵێ: تووشی سەرسوڕمان بووین و ئەسڵەن سیستەمی ئەسیکۆدا کراوەتە ئامرازێک بۆ ئەوەی ئابڵوقەی ئابووری بخرێتە سەر هەرێم.