وێنه‌یان له‌ناو تابلۆیه‌ك داندراوه
كرێكارانى به‌نداو به شێوازێكی جیاواز له رۆژى كرێكاران رێزیان لێده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جیا له رێكخراو و ناوه‌نده كرێكارییه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به‌شێوازێكی جیاواز له رۆژى جیهانیی كرێكاراندا، رێز له كرێكاره‌كانى ده‌نێت.
ئه‌و كرێكارانه‌ى له رابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌وانه‌شی خانه‌نشین بوونه، به‌شێكی ئه‌وانه‌ش كه‌مئه‌ندام بوونه له له‌كاركردن، رێزیان لێده‌ندرێت.
به‌نداوه‌كانى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كی ئایار رۆژى كرێكارانى جیهان، وێنه‌ى ئه‌و كرێكارانه‌ى به‌نداوه‌كانى له‌ناو تابلۆیه‌ك هه‌ڵواسیوه و ده‌ڵێت، ئەم چینە رەنجدەرە رۆڵی دیار‌و کاریگەریان لە بنیاتنان و کارپێکردن و پاراستن و صیانەکردنی بەنداوەکان هەبوە و بەردەوامن لە خزمەت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و وێنانه‌ى داندراون به‌شێكی كرێكارانى بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک و بەنداوە نوێکانن، بەڵگەی ئەو رۆڵە بێوێنەیەن كه له رابردوودا گیڕاویانه، بۆیە جێگەی رێز و ستایشن.