بەم تەمەنەوە سەرقاڵى تاقیکردنەوەیە
کاتێک دەڵێن “تەمەن تەنیا ژمارەیە”، رێک بۆ ئەمە وتراوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ لە هۆڵى تاقیکردنەوەى تیۆرى هاتوچۆى راپەڕین، مامە حاجییەکى بەتەمەن کە تینى رۆژگار بڕستى لێبڕیوە، بەڵام بێهیوا نەبووە و سەرقاڵى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرەییە.
هاتوچۆى راپەڕین دەڵێت:ئەم دیمەنە پەیامێکی گەورەیە بۆ هەموومان کە فێربوون و هەوڵدان هیچ سنوورێکی نییە و مرۆڤ تا ئەو تەمەنەی دەژی دەبێت بەدوای ئامانجەکانیدا بڕوات.