پێشبینییەکانى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سبەینێ گەرما دەگۆڕێت بۆ نمەباران

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، سەرەڕاى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، بەڵام سبەینێ ئەگەرى نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، بۆ ئەمڕۆ شەممە (6.6.2026)، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی یەکشەممە (7.6.2026)، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری هەیە لە هەندێک کاتدا نمەباران ببارێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین. پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لەو پلەیەی ئەمڕۆ تۆماردەکرێن.

خێرایی با لە هەردوو رۆژەکەدا لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) و ئاراستەکەشی باکووری رۆژئاوا دەبێت، مەودای بینینیش جێگیرە و لە نێوان 7 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە بەمشێوەیەن:

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی (سبەی دەبێتە 36 پلە)
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی