دەنگوباسی سەڵاح چییە؟

لیڤەرپوول تووشی قەیرانی یاریزان دەبێتەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

لەچەند هەفتەی رابردوودا هەواڵی جۆراوجۆر سەبارەت بە ئەستێرەکانی لیڤەرپوول بە تایبەت محەمەد سەڵاح بڵاو بوونەتەوە، بەڵام راپۆرتەکانی رۆژنامە ئینگلیزییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم یاریزانە جارێ هیچ قسەیەکی لەسەر رۆیشتنی لەم یانەیە نەکردووە.

گرایم بەیلی رۆژنامەنووس دەڵێت: واتارۆ ئیندۆی ژاپۆنی یەکەم یاریزان دەبێت کە لە هاوینی 2024 لیڤەرپوول جێبهێڵێت و ئەگەری زۆرە بگەڕێتەوە خولی ئەڵمانیا، بەڵام تا ئێستاش دیار نییە و ناوی یانەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئیندۆ هاوینی رابردوو بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانیاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد.

یۆرگن کلۆپ، راهینەری ئێستای لیڤەرپوول دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە تیپەکە جێدەهێڵێت و ئارنی سلۆتی هۆڵەندی وەک جێگرەوەی کلۆپ دەستنیشان کراوە.

محەمەد سەڵاح بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات

محەمەد سەڵاح بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات