لە قەڵادزێ

ژمارەیەک شوێنی فرۆشتنی دەرمانی گیایی و کەڵەشاخ گرتن داخران

شۆڕش قادری

لە قەڵادزێ ژمارەیەک شوێنی فرۆشتنی دەرمانی گیایی و کەڵەشاخ گرتن داخران و سزادران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە 23.11.2026 لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند شوێنکارێکی تایبەت بە فرۆشتنی دەرمانی گیایی و كەڵەشاخ گرتنیان لەناو شاری قاڵادزێ بەسەركردووەتەوە.

دوای پشکنین و بەدواداچوون بۆ ئیش و کارەکانیان، لیژنەکە ئەم بڕیارانەی خوارەوە داوە؛

1- هەریەك لە شوێنكاری (ساوێن رەسوڵ عەبدالڕەحمان) و ( رۆمێڵ حەمە عەبدوڵا / نوسینگەی رۆما) داخران و پێبژاردنیان بۆكرا لەبەر بوونی سەرپێچی زۆریان لە یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی.

2-شوێنی وریا ئەحمەد جونەت پێبژاردنی بۆكرا لەبەر ئەوەی پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی كاری كردووە.

3-شوێنی (هەڵكەوت قادر ئیسماعیل) نۆرینگەی (كەڵەشاخی ئارۆ) ئاگاداركرایەوە.