ئەمڕۆ
نەوت، زێڕ و زیو دابەزین
964+
وریا فەتاح
لە نوێترین مامەڵەکانی بازاڕە جیهانییەکانی وزە و کانزاکاندا، نرخی نەوتی خاو، زێڕ و زیو بەیەکەوە روویان لە دابەزین کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24.11.2026، نرخى نەوتى خاوى برێنت بەرمیلێکى بە 88.75 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.69% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
هەرچى نەوتى تەکساسە، بەرمیلێکى بۆخوار 79.63 دۆلار
دابەزیوە، واتا بەڕێژەى 0.67%.
هەرچى نرخى زێرە، ئۆنسەیەکى بە 3 هەزار و 639 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و 11.99 دۆلارى لێبووەتەوە واتا بەڕێژەى 0.33%.
زیویش حاڵى لە زێڕ و نەوت باشتر نییە و ئۆنسەى بە 42.78 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و 1.2% لە نرخەکەى بووەتەوە.