به نیازی چی بوون؟
10 كه‌سی بیانی له سنووره‌كان و دوو قاچاخچی له سلێمانی ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی سنوور رایانگه‌یاند، 10 كه‌سی بیانی له چه‌ند شوێنێک و دوو قاچاخچییش له سنووری سلێمانی ده‌ستگیر كران.
فه‌رمانده‌ییه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكرده‌وه، لیواکانی 1 و 3 و 21 لە هێزەکانی پاراستنی سنوور، لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی فەرماندەیی 1ی سنوور، لە ئۆپەراسیۆنی جیاجیادا، 10 کەسیان دەستگیر کرد، کە لە نەتەوە جیاجیاکانی ئاسیان و هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانیان داوە و ده‌یانه‌ویست بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو وڵاتەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، فەوجی 4ی لیوای 21ی سنوور، دوو قاچاخچییان دەستگیرکرد کە هەوڵیانداوه بە قاچاخ رانەمەڕێک لەناو سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانیدا بەقاچاخ ببەن.