بازاڕی تایەفرۆشان
ئاگره‌كه‌ی كه‌ركوك كۆنتڕۆڵ كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێك له بازاڕی تایه‌فرۆشه‌كانی شاری كه‌ركوك كه‌وته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت بریندار و سووتاویش هه‌یه.
په‌یامنێری 964 له كه‌ركوك زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه خاوه‌نی یه‌كێك له دوكانه‌كان سووتابێت.
زانیاری نوێ هات
به پێی زانیارییه‌كانی 964 پێنج دوكان سووتاون، سێ دوكانیان ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كراوه و دووانیان ماون و خه‌ریكه ئه‌وانیش كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگریی شارستانیی كه‌ركوك به 964ی وت، تا ئێستا لای ئه‌وان هیچ بریندارێك تۆمار نه‌كراوه و زانیاری‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
وتیشی، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام دووكه‌ڵه‌كه‌ی ماوه و چووه‌ته ناو چه‌ند دوكانێكه‌وه و خه‌ریكه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان زیانێكی زۆری مادی به چه‌ند دوكانێك كه‌وتووه.
بازاڕی تایه‌فرۆشانی كه‌ركوك، ده‌كه‌وێته رێگای به‌غدا، له پشت یانه‌ی وه‌رزشیی سه‌وره.