بانک پارەی تێدانییە

مووچەی مانگی پێنجی بەشێک لە خانەنشینان دابەشنەکراوە

دیلان محمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە3.6.2026 دەبووایە لە مانگێکدا خانەنشینان دوو مووچە بخەنە گیرفانیان و خەرجییەکی شاهانە بەڕێبکەن، بەڵام تا ئێستا بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان، بەشێکی خانەنشینان نەیانتوانیووە مووچەی مانگی پێنج وەربگرن و ئەمەش گرفتی بۆ ئەوان دروست کردووە، چونکە خانەنشینان چینی ماندووی کۆمەڵگەن، دەستێک نییە بەدەر لە مووچەکانیان کاسپیان بۆ بکات.

مایکی 964 لە بانکی مەڵکەندی لقی رەند گەلەرییە، خانەنشینان دەدوێنێت و لە گرفتەکانیان دەکۆڵێتەوە، یەکێک لە خانەنشینان بۆ مایکی 964 قسە دەکات و دەڵێت،”چوار رۆژە دێم و کرێ سەیارە دەدەم”، لە هەمان کاتدا مووچەش نییە و هەر پێم دەڵێن چاوەڕێ بکە.

پێداچوونەوە: شانیا بێستون