گرافیکی 964
چی روویدا لە جیهان و کوردستان؟
شەوی رابردوو چی روویداوە و نەتزانیوە لەم کورتەهەواڵانە باسکراوە
ژووری هەواڵ
دوێنێ شەو هەواڵ و رووداوی زۆر هەبوون و لەوانەیە لەبەر پشووی کۆتایی هەفتە ئاگاداریان نەبووبن، 964 وەک هەموو جارێک گرنگترین هەواڵەکانی شەوی رابردووی کۆکردووەتەوە و بە کورتی پێتانی دەڵێت چی روویداوە؛
یەکەمین یاری مۆندیال کە لە نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی مەکسیک کۆتایی هات و مۆندیالی ئەمساڵ هەر لە یەکەم یارییەوە ریکۆردی تۆمارکرد، یارییەکەی نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور بووە یەکەم یاری کردنەوە کە سێ کارتی سووری تێدا بێت، دوو کارت بۆ باشووری ئەفریقاو یەکێک بۆ مەکسیک.
قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران رایگەیاند، لەگەڵ هەڕەشەکردن لە ژێرخانی نەوتیمان رایدەگەینین کە هەناردەی نەوت یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ کەس نابێت
دواتر دۆناڵد ترەمپ بڕیاری هێرش و بۆمبارانکردنی سەر ئێرانی هەڵوەشاندەوە و لە ئێکس وتی: گفتوگۆکانی ئەم دواییەمان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی ئێران و پەسەندکراوە.
پاش چەند کاتژمێێکی کەم ترەمپ لە کۆشکی سپیەوە وتی: رابەری باڵای ئێران رەزامەندی لەسەر رێککەوتنەکە داوە
ترەمپ راشیگەیاند: رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئەوروپا رێککەوتنەکە واژۆ بکەین و هەموو لایەنەکانی ئێران رێککەوتنەکەیان پەسەند کردووە
ترەمپ: لەگەڵ ناتەنیاهۆ قسەم کردووە و ئێرانیش نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم
ئەکسیۆس: چوار فڕۆکەی ئەمریکی بۆ ئامادەکاری ئەگەری واژۆکردنی رێککەوتن لەلایەن جەی دی ڤانسەوە، بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتن
ئەکسیۆس دەشڵێت، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ماوەی 60 رۆژ شەڕ رادەگرێت لەنێوان تاران و واشنتن بە لوبنانیشەوە
ئەکسیۆس: دانوستانی ئەتۆمی لەنێوان تاران و واشنتن لەماوەی ئاگربەست دەکرێت
ئەکسیۆس: ترەمپ رازی بووە بە بژاردەی کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەناوخۆی ئێران بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئینجا با کەمێک بێینەوە سەر رووداوەکانی ناوخۆی کوردستان:
هەرچەندە هێشتا منداڵە گەشتیارەکەی ئەحمەد ئاوا بێ سۆراغ ماوەتەوە، بەڵام دوای سێ رۆژ لە گەڕان و پشکنین، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ دوێنێ رایگەیاند، ئەم هەینیە ئەحمەد ئاوا و زەڵم بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی موچەکانییانەوە کە زیاتر لە دوو هەفتەیە لە چاوەڕوانیدان، بڕیاریاندا بایکۆتی تاقیکردنەوەی خوولی دووەم بکەن.