کارەکانی فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن بەردەوامن

وەزارەتی گواستنەوەی ئیسرائیل: ئاسمانی وڵات کراوەیە

وریا فەتاح

میری رێگێڤ، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، کایەى ئاسمانی وڵاتەکە کراوە دەمێنێتەوە و گەشتەکان و کارەکانی فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن لە تەلئەبیب تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر، وەک ئەو بەرنامەیەی بۆی دانراوە بەردەوام دەبن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بەردەوامی گەشتەکان، لە ئێستادا گفتوگۆی تایبەت و پیشەیی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دوای ئەوەی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ داوایکردووە کە ژمارەی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن سنووردار بکرێت بۆ تەنها 2,500 گەشتیار لە یەک کاتدا.

وەزارەتی گواستنەوە جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە سەبارەت بەو داواکارییە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە.