لوتکەی چامپیۆنزلیگ
ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بایرن میونشن یه‌كسانبوونی به‌ده‌ستهێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یاریی چوونی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و ریال مه‌درید له میونشن یه‌كسان بوون، بلیتی یاریی كۆتایی له یاریی گه‌ڕانه‌وه یه‌كلاده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له ئه‌لیانز ئارێنا، یاریگه‌ی بایرن میونشن كرا و له ئه‌نجامیشدا به 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوون.
سه‌ره‌تا ریال له خوله‌كی 24 به گۆڵی ڤینیسۆس پێشكه‌وت، كه گێمی یه‌كه‌م به‌و گۆڵه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 53 لیرۆی سانێ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بایرن راستكرده‌وه، چوار خوله‌ك دواتر هاری كه‌ین به په‌ناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ بایرن تۆمار كرد.
به‌ڵام ریال مه‌درید خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و له خوله‌كی 83 په‌ناڵتی بۆ ریال هه‌ژمار كرا و ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
یاریی گه‌ڕانه‌وه له مه‌درید چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 8.5.2024 ده‌كرێت و براوه‌یان ده‌گاته یاریی كۆتایی.