چوونەتە بەغداد

دوو وەزیری هەرێم پێشنیاری هەمان رێکاری عێراق بۆ جوتیاران دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانیی هەرێم پێشنیاریان کردووە بە هەمان رێکاری ناوەڕاست و خوارووی عێراق، مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێ و گەنمی جوتیاران لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبازاڕکردنی سایلۆکانی عێراقدا وەربگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ئەم پێشنیارانە لە میانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە کراون لە بەغدا لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق.

لە وەڵامی پێشنیارەکانی شاندی هەرێمدا، وەزیری بازرگانیی عێراق “پاڵپشتی خۆیی نیشان دا بۆ هێنانەکایەوە و پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی هاوبەشی پێکەوە کارکردن و وەک یەک مامەڵەکردنی یەکسان لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان و زامنکردنی ئاسایشی خۆراکدا”.

لە بارەی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لە بەغدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لیژنەی تەکنیکی لە نێوان هەردوولادا سەرجەم رێکارەکانی پێویست بۆ چۆنیەتی وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنم یەکلایی بکەنەوە و لە هەفتەی داهاتوودا دووبارە کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، لە پێناو زامنکردنی بەرژەوەندییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

رێگە نادرێت جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان دروێنە بکەن

رێگە نادرێت جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان دروێنە بکەن