داقوق
هەورەبروسکە چەند وشترێکی مردارکردەوە
سیروان خورشید-دوزخورماتوو.
لەگوندێکی قەزای داقوق هەورەبروسکەوە چەند وشترێکی مردارکردوەتەوە و بەشێکی تری ئاژەڵەکانی راوناوە و دیارنەماون.
کەمێک پێش ئێستا، “لەگوندی سەعد لەرۆژئاوای قەزای داقوق، هەورە بروسکە لەچەند وشتر و ئاژەڵکی داووە، دوو وشتر مرداربونەوە و ژمارەیەک مەڕوماڵاتیشیان دیارنەماون.
سەرحان ئەلشەمەری شوانکار و ئاژەڵداری گوندی سەعد بە 964ـی وت، بارانێکی چڕ گوندەکەیانی گرتەوە و هەورەبرسکەی بەهێزیشی لەگەڵ بوو، دوای ئەوەی گوێیان لە دەنگێکی بەهیز دەبێت لەنزیک ئاژەڵەکانیان، کاتێک چونەتە شوێنەکە بینیویانە هەورەبروسکە لە شوێنی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیانی داووە و دوو وشتری لەناو بردووە و ژمارەیەک لە مەڕوماڵاتەکانیان دیارنەماون.
وتیشی، “بەشێک لە وشتر و ئاژەڵەکانی دیکەشیان توشی جۆرە شۆکێک بوونە و لەشوێنەکانی خۆیان نەماون بەهۆی دەنگی هەورە بروسکەوە، لەئێستادا بەدوای ئەو ئاژەڵانەدا دەگەڕێن کەلەترسا شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی