لە مۆبایلەکانتانەوە هەواڵی نوێ وەرگرن
ئاپی 964 کەوتە کار
964+
توانا نەقی
لە هەنگاوێکی نوێدا تۆڕی میدیایی 964+ بۆ وەرگرانی ئاپێکی نوێ کە پڕە لە هەواڵ و زانیاری خستە بەردەست وەرگرانی و دەتوانن هەواڵی کوچە و کۆڵان لەوێوە وەرگرن.
ئاپەکە بۆ هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی زانیاری و هەواڵی تیادا بڵاودەکرێتەوە.
ئاپە خێراکەی 964 چەندین بژاردەی تیادایە بۆ وەرگرانی بە تێکست و ڤیدیۆ و هەروەها جگە لە هەواڵەکانی کوردستان گرنگترین هەواڵی عیراق و دەرودراوسێش هەمیشە لە ئاپەکەدا هەیە.
لەم لینکانەوە دەتوانن بۆ هەردوو مۆبایلی ئایفۆن و ئەندرۆید ئاپی 964+ دابەزێنن.