داریان نیوەبڕ کردووە و ئاگریان لەژێر کردووەتەوە

تێکدەرانی ژینگە روویان لە بەنداوی ئەستێڵی قەرەداغ کردووە

فەرهاد حەسەن

ئەم هەینییە سەر بەنداوەکەی ئەستێڵ لە سنووری قەزای قەرەداغ پڕ بوبوو لە گەشتیاری خۆماڵی و بیانی بەڵام بەشێکیان دوای کات بەسەربردن دەستیان بە تێکدانی ژینگەکەی کردوو مەترسیان لەسەر ئەو دارە بەتەمەنانە دروستکردووە کە چەندین ساڵە لەو شوێنە روواون.

بەرهەم قەرەداغی، چالاکوانێکی میدیایی ناودار و ژینگەدۆستێكی بەئەمەکی قەرەداغە دەڵێت، دوێنێ بە رێکەوت سەردانێکی ئەو شوێنەی بەنداوەکەم کرد کە گەشتیاری لێ کۆبووبوونەوە، بەڵال بەداخەوە بینیم بەشێک لەو گەشتیارانە ژینگەی ئەم شوێنەیان شێواندووە.

دەڵێت “دارێکی بەتەمەنی بەڕوویان بە مشار نیوەبڕ کردووە و لە ژێر دارێکی دیکەش ئاگریان کردبووەوە”.

بەرهەم بەم دیمەنانی ناخۆشحاڵە کە گەشتیاران بەناوی گەشتکردن دێنە ناوچەکەیان بەڵام بەم شءواویە بەجێی دەهێڵن، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزاکەی دەکات بە وردی چاودێری سروشت و ژینگەکەی بکەن بۆ ئەوەی بە پارێزراوی و جوانی خۆی بمێنێتەوە.