بە شێوەیەکی کاتی

رێگای گەلی دهۆک داخرا

964+

توانا نەقی

هاتوچۆی دهۆک ئاگاداری هەموو شۆفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەم بەیانییەوە تاوەکو ئێوارە رێگای گەلی دهۆک بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، لە ئەم بایەنییەوە کاتژمێر 6:00 تاوەکو کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە ریاگای گەلی دهۆک لە سەرەتایەوە تاوەکو بەرامبەر عەبدۆ کافێ دادەخرێت.

دەشڵێت، بەڕێوەبەرەیەتی شوێنەوار چەند کارێک لە گەلی دهۆک ئەنجام دەدات بەو هۆیەوە پێویستە رێگاکە دابخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێران رێگای بەدیلیان بۆ دیاری کراوە و دەتوانن رێگای گوندی بێسری بۆ باجلورێ بەکاربهێنن و داوا دەکەن گوندەکانی پشتی سکرێی دهۆک هاوکاریان بن.

زۆربەی رێگاکانی هاتوچۆی سنووری دهۆک داخراون

زۆربەی رێگاکانی هاتوچۆی سنووری دهۆک داخراون