زۆرینەیان بە سروشتی لەدایک بوونە
مانگی رابردوو لە سلێمانی رۆژانە 22 منداڵ لە نەخۆشخانەیەک لەدایک بوونە
فەرهاد حەسەن
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت لەم مانگەدا رۆژانە 22 منداڵ لەدایکبوونە.
بەپێی ئامارەکە لە مانگی ئایاردا کۆی گشتی ئەو منداڵانەی لەو نەخۆشخانەیە لەدایکبوونە بریتی بووە لە 698 منداڵ کە 349 منداڵ كوڕ و 349 منداڵیش كچ بووە، لەو ژمارەیە 430 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 268 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 4 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانەش تۆماركراون.
لەم مانگەدا سێ هەزار و 884 نەخۆش سەردانی ئەم نەخۆشخانەیەیان کردووە و هەزار و 48 نەخۆشیش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات مانگی رابردوو 116 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و هەزار و 48 تیشك و سۆنەر گیراوە و سێ هەزار و85 پشكنینی تاقیگەیی و 233 چارەسەری سروشتی و 608 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراون.