بۆ چی مه‌به‌ستێك به‌كاردێن؟
عێراق 21 هێلیكۆپته‌ری له ئه‌مریكا كڕی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرای كرد، رێككه‌وتن كراوه عێراق 21 هێلیكۆپته‌ری هه‌مه‌جۆر له ئه‌مریكا بكڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا 20 هێلیكۆپته‌ریشی به دیاری به عێراق داوه.
لیوا تەحسین خەفاجی، ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024 به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، گرێبەستی کڕینی 21 هێلیكۆپته‌ری جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه.
وتیشی، له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ ئه‌مریكا رێككه‌وتنه‌كه هاتووه‌ته‌دی.
وتیشی، سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ ئه‌مریكا له هه‌موو روویێكه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو، به تایبه‌تی له رووی سه‌ربازییه‌وه، كه توانرا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكرێت بۆ كڕینی 12 هێلیكۆپته‌ری جۆری بێڵ 412 و 9 هێلیكۆپته‌ری جۆری بێل 407.
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێلیكۆپته‌ره‌كان هێزی سه‌ربازی و ئاسمانیی عێراق به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ئه‌ركی جۆراوجۆریان هه‌یه، له‌وانه مه‌شقی سه‌ربازی و پاڵپشتیی هێزه‌كانی وشكانی له كاتی شه‌ڕ، هه‌روه‌ها بۆ كاری چاودێری و هه‌واڵگری.
“ئەم گرێبەستانە به شێوازێکی نوێی پارەدان جێبه‌جێ ده‌كرێن، بەو پێیەی پێشتر عێراق و ئەمەریکا پشتیان بە میکانیزمی (FMS) بەستبوو، واتە پارەکە به یه‌كجار ده‌درا، بەڵام بۆ یەکەمجار رێككه‌وتوون لەسەر میکانیزمی قیست بۆ پێدانی پاره‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كان” ته‌حسین حه‌فاجی وای وت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، ئەمریکا بە 15 هێلیكۆپته‌ری مەشق و راهێنانی جۆری بێڵ 505 و پێنج هێلیكۆپته‌ری بێڵ 412 هاوکاری عێراقی کردووه.