"جوتیار لەزەرەر دایە"

بە ناڕەزایەتییەوە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دەرگایی سایلۆیی هەولێر كرایەوە بەرووی بارهەڵگر و جوتیاران، بۆ وەرگرتنی گەنم و بەشێك لەجوتیارانیش كێشەی نۆرەیی ئەلیكترۆنیان هەیە و هەر لە سەرەتاوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

دوێنێ لە دهۆک، ئەمڕۆ لە هەولێر و سبەی لە سلێمانی پڕۆسەکە دەستپێدەکات.

كۆسرەت محمەد باوە جوتیارە بۆ 964 باسی لەوەکرد، سیستەمی نۆرە گرتنی ئەلیكترۆنی بۆ ئێمە كێشەیە رۆژانە تەنیا دوو بارهەڵگر گەنم وەردەگیرێت، ئێستا من یەكەم كەسم نۆرەم گرتووە دەبێت تا 17 مانگ بوەستم داوا لە وەزیری بازرگانی حكومەتی عێراق دەكەین ئەو كێشەیەمان بۆ چارەسەر كات بەهۆیی ئەو سیستەمە من 400.000 هەزارم زەرەرە جگە لە مەسروفاتی گەنمەكەش.

رێباز محمەد جوتیارێکی دیکەیە ئەو بە 964ی وت، هەر جوتیارێك بۆ دۆنمێك 93 كیلۆ گەنمی لێ وەردەگرن كە ئەوە زەرەرە بۆ ئێمە جگە لەمەش ئەو سیستەمە ئەلیكترۆنیە كرێی بارهەلگرمان لەسەر زیاد دەكات دەبێت من تا 18 مانگ بوەست. لەبارەی گرفتی ئەو جوتیارانە، نەوزاد شیخ كامیل بەرێوبەری بازرگانی هەرێم بۆ 964 وتی، ئەو سیستەمە نۆرەگرتنی دووروو درێژ نایەڵێت راستەوخۆ هاتووینە سەرخەت بۆ كار ئاسانی بۆ جوتیاران.

ئەمرۆ هەینی 12.6.2026 دەرگایی سایلۆیی هەولێر بەروویی جوتیاران كرایەوەو لە قۆناغی یەكەم292.000 تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت بە بڕی700.000 دینار بۆ هەر تۆنێك و وە108.000 تۆنەكەی بری 500.000 هەزاری بۆ دانراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا