لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ

سودانی: سەرەداوی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرمان دۆزیوەتەوە

964+

فەهمی نەبی

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت سوودانی وتویەتی، سەرەداوی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرمان دۆزیوەتەوە.

ئەم بەیانییە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، باسی کۆمەڵێک تەوەری کردووە بەتایبەت گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە، لەناویاندا سودانی باسی هێرشەکەی سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرمۆری کردووە و وتویەتی، ئاماژەگەلێک دۆزراونەتەوە کە دەبنە هۆی ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی بەشداریان کردووە،  لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دەدرێنە دادگا.

شەوی هەینی کاتژمێر 7:15 خولەک بەدرۆنێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم، رۆژی دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی رەوانەی کێڵگەکە کردو راپۆرتیان خستە بەردەست سوودانی.

بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبای هەرێم کەمبووەتەوە، لەم ساڵدا ئەوە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جارێکی دیکە لە 25.1.2024 هێرشێکی موشەکی کرابووە سەر کێڵگەکە و بە هۆیەوە چەند رۆژێک هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا.

راپۆرتی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەدرێتە سوودانی

راپۆرتی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەدرێتە سوودانی