بزانە چى کردووە؟

راوێژکارێکى ساختەى ئەنجومەنى وەزیران بە 7 ساڵ زیندانى سزادرا

964+

وریا فەتاح

سەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى نەجەف، سزاى حەوت ساڵ زیندانى بەسەر کەسێک سەپاند کە خۆى وەک راوێژکارى ئەنجومەنى وەزیران ناساندووە و پارەى لە خەڵک وەرگرتووە.

ئەو کەسە نە راوێژکار بووە نە هیچ پلەیەکى لە ئەنجومەنى وەزیران هەبووە، بەڵام وەک ئەوەى ئاژانسى دەنگ و باسى عێراقى خستوویەتیەڕوو، کەسەکە وەک راوێژکاری یاسایی لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، خۆى ناساندووە.

بەپێى بەیاننامەیەکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، تاوانبارەکە لەلایەن دادگاى نەجەفەوە بە حەوت ساڵ زیندانى مەحکوم کراوە، چونکە پارەى کاشى لە کەسێک وەرگرتووە و بەڵێنى پێداوە کە رەزامەندى فەرمى بۆ وەربگرێت تا پارچە زەوییەک بۆ منداڵەکانى دەستەبەر بکات.

لە مەندەلى فێڵى کردبوو لە سلێمانى دەستگیرکرا

لە مەندەلى فێڵى کردبوو لە سلێمانى دەستگیرکرا