تۆمەتبارێک

لە مەندەلى فێڵى کردبوو لە سلێمانى دەستگیرکرا

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە لە دادگاى مەندەلى داواکراوبووە.

پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

تۆمەتبارەکە بە مادەى 456 لەیاساى سزادانى عێراقى داواکرابوو، ئەوەش مادەیەکە تایبەتە بە دۆسێى فێڵکردن.

تۆمەتبارەکە لە دایکبووى 1994ـە و بە فەرمانى دادوەر راگیراوە، وەک ئەوەى پۆلیسى سلێمانى ئاماژەى بۆ کردووە، دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی شوێنى داواکراو لە مەندەلى دەکرێتەوە.

ناحیەى مەندەلى سەر بە پارێزگاى دیالەیە و پێکهاتەى کورد و عەرەب تێیدا دەژن.