کەمبووەتەوە بۆ شەش کاتژمێر

هێڕشەکەی سەر کۆرمۆر کێشەی کارەبای بۆ کەرکوک و خورماتوو دروستکرد

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بۆردومانەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کارەبای نیشتیمانی لە کەرکوک و خورماتوو کەمکردووە،  لە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیەوە بۆ نزیکەی شەش کاتژمێر لەشەو رۆژێکدا کەمبوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەی لە کارەبای خورماتوو بە 964 دراوە، کارەبای قەزاکە لە 70 مێگاواتەوە بۆ نزیکەی 30 مێگاوات کەمبوەتەوە، لە کەرکوکیش لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تەنیا هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دراوە بە هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ یەکشەممە فازڵ عەباس ئیماملی، بەڕێوبەری کارەبای خورماتوو بە964ـی وت، “ماوەی دوو رۆژە بەهۆی هێرشە موشەکیەکەی سەر کۆرمۆر کارەبا بەتەواوی کەمیکردووەو لەماوەی 24 کاتژمێردا تەنیا شەش کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان”.

وتیشی، لایەنی پەیواندیدار و تیمەکانی فریاگوزاری بەشی کارەبا سەرقاڵی چاککردنی گرفت و کێشەکانن و لەکاتی چارەسەرکردنیدا، وەکو پێشتری لێدێتەوەو کێشە لە پێدانی کارەبادا نامێنێ”.

راپۆرتی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەدرێتە سوودانی

راپۆرتی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەدرێتە سوودانی