شارەوانی خورماتوو بڕیاریداوە

هەر کەسێک لە کۆڵان تاسەی نایاسایی دروست بکات 500 هەزار دینار سزا دەدرێت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەپێی بڕیارێکی نوێی شارەوانی خورماتوو، هەرکەسێک تاسەی نایاسایی دروستبکات،  جگە لە دەستگیرکردنی 500 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

ئەمڕو یەکشەممە مەرعی رەشید، بەڕێوەبەری شارەوانی خورماتوو بە964ـی وت، “ئەوانەی بە شێوەی نایاسایی تاسە لەناو کۆڵان و گەڕەکەکاندا دروستدەکەن، لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵا دەکەین و سزای مادیش دەیانگرێتەوە”.

سەرۆک شارەوانی خورماتوو دەڵێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستدەکەین بەلابردنی هەموو ئەو تاسانەی خەڵک لە کۆڵانەکان دروستیان کردووە، جگە لەوە سزای پێبژاردنی 500 هەزاریان بۆ دەکرێت.

دوێنێ شارەوانی خورماتوو زانیاری ئەوەی پێگەیشتووە، لەیەکێک لە کۆڵانەکانی ئەو قەزایە لەلایەن هاوڵاتییانەوە بە شێلمان و ئاسن تاسە دروست کراوە، تیمێکی شارەوانی زوو خۆی گەیاندووەتە شوێنەکە و تاسەکەی لابردووە. سەرۆک شارەوانی خورماتوو باسی ئەو حاڵەتەی کرد.

سەرۆک شارەوانی قەزاکە، نیگەرانی خۆشی لە کاربەدەست و بەرپرسانی قەزاکە دەربڕێت و دەڵێت کاتێ لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچی کاران دەکەن، بەڵام لەلایەن کاربەدەستانەوە، فشاریان لەسەر دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچ سزاو لێپێچینەوەیەکی ئەو کەسە نەدەین و بەمەش، سەرپێچی کار بێباک دەبێت لەهەوڵەکانی شارەوانی.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

شارەوانیی شۆڕش کۆڵان بە کۆڵان بە دوای تاسەی نایاساییە

شارەوانیی شۆڕش کۆڵان بە کۆڵان بە دوای تاسەی نایاساییە