ئەم بەرى بەیانیە

تەنکەرێک قیری شلی بارکردبوو ئاگرى گرت

964+

وریا فەتاح

بەرە بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نێوان قەزاى ئاکرێ و ناحیەى بجیل، تەنکەرێک کە قیرى رەشى هەڵگرتبوو ئاگرى گرت.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى ئاکرێ بە 964ـى وت،”رووداوەکە کاتژمێر 2:40 خولەکى بەرەبەیانى لەسەر رێگاى سەرەکى ئاکرێ بۆ بجیل لە نزیک گوندى خەلان، روویداوە”.

بە وتەى ئیبراهیم فەریق، هەر زوو، تیمەکانیان لە بنکەى بەرگرى شارستانى بجیل و بنکەى گوڵان و بنکەى ئاکرێ، گەیشتونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

هەرچەندە تانکەرەکە قیرى رەشى هەڵگرتبوو، بەڵام وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى ئاکرێ باسى دەکات، چونکە تیمەکانیان زوو گەیشتوون زیانەکانیش زۆر نەبوون و هیچ کەسێکیش لە رووداوەکەدا زیانى جەستەیى پێنەگەیشتووە.

لە ماوەی مانگێکدا چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنوور?...

لە ماوەی مانگێکدا چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئاکرێ تۆمار کراون