زیاتر لە 2000 شوقەیە
پێنج ساڵە چاوەڕێی تەواوبوونی شوقەکانی پڕۆژەی گۆڵدن تاوەرزن لە هەولێر … گردبوونەوە
رێباز خدر- هەولێر
لەبەردەم پڕۆژە تەواو نەکراوەکەی گۆڵدن تاوەرز لە هەولێر بەشێک لە خاوەن شوقەکان گردبوونەوە، ئەوان نزیکەی دوو هەزار کەسن و پێنج ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی شوقەکانیانن، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بێئومێد ماونەتەوە و دەڵێن هیچ کەس و لایەنێکیش وەڵامێکی باوەڕپێکراومان ناداتێ کە بۆچی پڕۆژەکە تەواو نەکراوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەکە لە ساڵی 2021، قیستی یەکەمی لە هاوبەشەکانی وەرگیراوە، دوای دوو ساڵ دووە قیستیان داوە و چاوەڕێبوون لەگەڵ قیستی سێیەم کلیلی شووقەکانیان وەربگرن ، بەڵام ئێستا دەبینن پڕۆژەکە تەنیا هەیکەلێکی رەق و رووتە و بە کەمتر لە نیوەناچڵی پەراوێز خراوە.
هاوڕێ عەلی، یەکێکە لە هاوبەشانی پڕۆژە و وەکو خاوەی شووقەیەکی (ڤی ئای پی) خۆی ناونووس کردووە بە 964 ی وت، دەبوایە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 پڕۆژەکە تەواو بکرایا، بەڵام نەک هەر تەواو نەبووە بەڵکو بەشێک لە تاوەرەکان تاوەکو ئێستا بناغەشیان بۆ لێنەدراوە و هەر زەوییە.
داواکارن لەلایەنی پەیوەندیدار کە چارەسەری ئەم کێشەیەیان بۆ بکرێت، چونکە زۆربەیان پارەی قیستەکانیان قەرزکردووەو خۆشیان کرێچین.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن