پاڵاوتنەکە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

10 یاریزانی بەشی کاراتیی یانەی سەیدسادق گەیشتنە پاڵاوتنی هەڵبژاردەی عێراق 

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

10 یاریزانی کاراتیی یانەی سەیدسادق توانیان لەناو یاریزانانی 30 یانەی هەرێمی کوردستاندا بگەنە پاڵەوانێتیی پاڵاوتن بۆ هەڵبژاردەی عێراق.

پاڵاوانێتییەکە ماوەی دوو رۆژ لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ شەممە کۆتایی هات.

سەربەست عەبدولقادر، راهێنەری  کاراتیی سەیدسادق بۆ 964 وتی، “لەناو 30 یانەدا توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین، 10 یاریزانمان 12 مەدالیایان پێ بەخشرا و سەرکەوتن”.

بەشی کاراتیی یانەی سەیدسادق بە 13 یاریزانی کچ و کوڕ بەشداربوون.

راهێنەری کاراتیی یانەی سەیدسادق وتیشی، “وا بڕیارە پاڵەوانێتی داهاتوو لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت، هەر یاریزانێک لەو پاڵەوانێتییە سەربکەوێت هەڵدەبژێردرێت بۆ  هەڵبژاردەی عێراق”.

تیپی کاراتیی یانەی سەیدسادق لە ساڵی 2003ـدا دامەزراوە و سەر بە یانەی وەرزیشی سەیدسادقە، بەشەکە خاوەنی زیاتر لە 150 یاریزانە، 25ـیان کچ و 125یان کوڕن.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد