عەلى زەیدى
لێکۆڵینەوە دەکات بۆ دۆزینەوەى شوێنى هەڵدانى موشەکەکان
عەلى زەیدى بە داوایەکى ئێران رازیى بوو
964+
وریا فەتاح
حکومەتی عێراق رەزامەندیی نیشان دا لەسەر داواکارییەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێکهێنان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی ئەمنی، پاش ئەوەی سەکۆیەکی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە نزیک هێڵی سنووریی نێوان هەردوو وڵات دۆزرایەوە.
سەباح نوعمان، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە عەلی زەیدى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەی لایەنی ئێرانی دەربڕیوە.
بەپێی وتەی وتەبێژەکە، لێکۆڵینەوە هاوبەشەکە تایبەت دەبێت بە بەدواداچوون بۆ چۆنیەتیی جێگیرکردن و ئاشکراکردنی لایەنی بەرپرسیار لە دانانی ئەو سەکۆیەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران دۆزراوەتەوە.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا دێت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.