شارى نەوت

ئەندازیارانى نەوت لە کەرکوک بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە جیاتى ئەوەى لە کێڵگە نەوتییەکانى شارەکەیان کار بکەن، هاتوونەتە سەر شەقام و داواى دامەزراندن و کار دەکەن، ئەمە چیرۆکى ئەندازیارانى نەوتە لە کەرکوک کە ئەمڕۆ بۆ دامەزراندن لەبەردەم کۆمپانیاى نەوتى باکوور گردبوونەوە.

ئەوان دەڵێن: لە جیاتى ئەوەى خەڵک لە شوێنەکانى ترەوە دەهێنن بۆ کەرکوک، ئەوەتا ئێمە بە بڕوانامەى ئەندازیارییەوە ئامادەین بۆ ئیشکردن، بەڵام کارمان پێنادەن”.

ئاکام تەڵعەت یەکێک لەو ئەندازیارنەیە و بۆ 964 وتى،”مەعقول نییە تۆ بچى لە موسڵ و شوێنەکانى ترەوە خەڵک بهێنى بۆ کەرکوک و ئیشى بدەیتێ، بەڵام گەنجى شارەکەت بە بڕوانامەى ئەندازیارییەوە بێکار بێت”.

ئەوان دەرچووى کۆلێژى ئەندازیارین و تیایاندایە لە 2015ـەوە تەواوى کردووە و دانەمەزراوە، هەموو هیوایەکیشیان لەسەر کابینەى نوێیە، وەک ئەوەى نزار عەلى ئەندازیار بە 964ـى وت،” چاوەڕێین بزانی حکومەتەکەى کاک عەلى زەیدى چیمان بۆ دەکات”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح