ملحەم زەین تایبەت بە 964

بەمزوانە سێ گۆرانی عێراقی بڵاودەکاتەوە

+964

پەری ساڵح

هونەرمەندی ناسراوى لوبنانى ملحەم زەین تایبەت بە 964 ئاشکرای دەکات، لە ئەلبومە نوێیەکەی بەمزوانە سێ گۆرانی عێراقی بڵاودەکاتەوە و شانازیش بە عێراقی بوونی خۆیەوە دەکات.

ملحەم زەین، زیاتر لە 20 ساڵە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی تایبەتە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ 964 پشتی راستی دەکاتەوە، کە بەرەگەز خەڵکی پارێزگای نەجەفی عێراقە و شانازیشی پێوەدەکات و تا ئێستاش بەشێک لە کەسوکاری لەو ناوچەیەن.

دەوترێت ملحەم زەین، خاوەن کەسایەتییەکی توڕە و بێدەنگە، لەمبارەیەوە وتی،”بەڵێ هەردوو سیفاتەکەم تێدایە، بەڵام یەکجار زۆر توڕەش نیم، تەنیا لە حاڵەتێک کە پێویست بکات”.

964 دەزانێت ملحەم زەین ئامادەکاری بۆ ئەلبومێکی نوێ دەکات، کە پێکهاتووە لە شەش تراک و وەک خۆی دەڵێت، سێ لە بەرهەمەکانی عێراقین و گۆرانی “جوبي” لە بەغدا کلیپ دەکات، چونکە عێراق لە ئێستادا  ژینگەکەی بۆ داهێنان گونجاوە.

ملحەم زەین، لە قسەکانیدا باس لەوە دەکات کە سەرسامە بە چەند هونەرمەندێکی عێراقی لەوانە نازم غەزالی و کازم ساهر و  محەمەد عەبدول جەبار  و هونەرمەندی کۆچکردوو ریاز ئەحمەد.

ئەو هونەرمەندە، دەرچووی بەشی یاسایە، بەڵام تا ئەم ساتە جگە لە کاری هونەری هیچ کارێکی تری نەکردووە، جەختیش دەکاتەوە بیری لە پیشەیەکی تر نەکردووەتەوە جگە لە هونەر.

کۆپیەکەی کازم ساهر ببینە

کۆپیەکەی کازم ساهر ببینە