لە گەرمک

هەڵمەتێک بۆ چاندنی 1500 نەمام دەستیپێکرد

کاکەلاو عەبدوڵا

هەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن دەستیپێکرد و بڕیارە لەماوەی چەند رۆژێکدا 1500 نەمام بنێژرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانەییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، هۆبەی باخچەکانی شارەوانی بەسەرپەرشتی سەرۆکی شارەوانی گەرمک هەڵمەتەکەی دەستپێکردووە و بڕیارە 1500 نەمام بنێژرێت و هەڵمەتەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

بەپێی راگەیاندراوەکە، نەمامەکان سنەوبەری پەرژینن و ئامانج لێی سەوزکردنی ناحیەکەیە، سەرەتاش لە باخچەی گەورەی گەرمک هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە

ئەوەش هاتووە، نەمامەکان لەلایەن “گروپی نەمام”ـەوە لە پڕۆگرامی “پێنجوێنی شاری فێربوونە” بۆ شارەوانی گەرمک دابینکراون.