چوار ساڵ بوو دەستبەسەربوو

کوردێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا

964+

پێشەوا محەمەد

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024 لە بەندیخانەی شاری سەقز گەنجێکی خەڵکی شارەکە لەسێدارە درا، زانیارییەکە هی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەو کەسەی لەسێدارە دراوە ناوی فەرزاد خادەمە و بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست چوار ساڵ پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

باس لەوەش کراوە، بەندکراوەکە رۆژی سێشەممە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.

“فەرزاد خادەم بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی لە رێگەی بەکارهیێنانی چەک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا”، رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.

ئەو ژنەی منداڵێکی پارچە پارچە کرد سزای لەسێدارەدانی بۆ...

ئەو ژنەی منداڵێکی پارچە پارچە کرد سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا