ڤێرتێنەری کەرکوک وا دەڵێت

“جگە لە گامێش رێگە نادەین هیچ جۆرە گۆشتێک لە هەرێمی کوردستانەوە بێتە کەرکوک”

964+

فەهمی نەبی

نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری کەرکوک هەشت بڕیاری لەبارەی گواستنەوەی پەلەوەر بەبێ بڕوانامە لە کەرکوک دەرکردوە و بەپێی یەکێک لە بڕیارەکان کە پێشوتر داویانە و ئێستا جەختیان لێکردوەتەوە، بەهەموو شێوەیەک هاوردەکردنی گۆشت جگە لە گامێش لە هەرێمی کوردستان بۆ شاری کەرکوک قەدەغەیە تەنیا بەڕێگەپێدانی ڤێرتێرنەری بەغدا نەبێت.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکانی نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری کەرکوک، گواستنەوەی پەلەوەر بەبێ مۆڵەتی تەندروستی لەناو شار قەدەغەیە، تەنانەت گواستنەوەی کەر و ئەسپیش.

ئەمانە بڕیارەکانی نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری کەرکوکە:

1- رێگری لە گواستنەوەی پەلەوەر دەکرێت، تا دڵنیا دەبینەوە لە بڕوانامەکەی و توانای بەرهەمهێنانی دیاریدەکرێت.

2- هەر بارێکی هێلکەی خواردن کاتێک هێمانی بازرگانی عێراقی و ناونیشانی بازرگانی لەسەر نەبێت گواستنەوەی قەدەغەیە.

3- بەرهەمهێنەران پابەند دەکرێن بە دانانی ئاماژەی پێوانەیی تایبەت بە بەرهەمهێنان (ناوی بەرهەم، رێکەوتی بەرهەمهێنان، رێکەوتی بەسەرچوون لەسەر بەشی دەرەوەی بەرهەم).

4- جەختکردنەوە لەسەر بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گۆشت جگە لە گامێش لەهەرێمی کوردستانەوە، تەنیا بە رێگەپێدانی تەندروستی نەبێت.

5- جەختکردنەوە بۆ رێگریکردن لە قەڵاچۆکردنی ئاژەڵە دەگمەنەکان.

6- هێنانی ماسی زیندوو قەدەغەیە، تەنیا رێگە بە ماسی بەستوو دەدرێت بە هەبوونی بڕوانامەی تەندروستی.

7- گواستنەوەی ئەسپ و کەر قەدەغەیە.

8- پێشنیاز کراوە بەرهەمهێنانی هێلکە بەمەبەستی بەبازاڕکردن کەمبکرێتەوە، بەجۆرێک میکانیزمی گواستنەوەی هێلکە لەنێوان 800 بۆ 1000 کارتۆن بێت.