لە سلێمانی

سبەی موچەی دوو مانگی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەی پێنجشەممە، لە پارێزگای سلێمانی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی ئەو کەسانەی کە ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2024، سەرچاوەیەک لە بانکی مەڵکەندی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو موچەیەی کە سبەی دەدرێت هی مانگەکانی سێ و چواری دەستەبەری کۆمەڵایەتییە.

بانکی مەڵکەندی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو کەسانەی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون دەتوانن سبەی سەردانی بانکەکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە سودمەند دەبن لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارن و بەگوێرەی ئاماری حکومەت ژمارەیان زیاتر لە 144 هەزار کەسە.

کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت داوای زیادکردنی ...

کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت داوای زیادکردنی موچە دەکەن