له ده‌ربه‌ندیخان
به بڕیاری داواكاری گشتی هەڵمەتی سزادانی بارهه‌ڵگرەکان دەستیپێکردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو سه‌نته‌رى ده‌ربه‌ندیخان وه‌ستانى بارهه‌ڵگره‌كان له‌سه‌ر شه‌قامى كۆڵان و گه‌ڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانى هاتوچۆى ئه‌م قه‌زایه ده‌ستیان به سزادانیان كردووه.
له دوێنێ شه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگرى وه‌ستاو، كه‌وتنه به‌ر هه‌ڵمه‌تى سزادان، كه له‌سه‌ر شەقامی 30 مەتری یەکەم ، گەڕەکی هەوارەبەرزە، شەقامی بەردەم پەیمانگا، گەڕەکی دەرسیم 48 و گەڕەکی زمناکۆ 77 ئۆتۆمبیًله‌كانیان راگرتبوو.
سزای داراییه‌كه كه بۆ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه كراوه 45 هه‌زار دیناره، ئه‌ویش دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه له‌و شوێنانه ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌وه‌ستێنن.
ئومێد غه‌فوور، رێگه‌پێدراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌تى سزادانى ئه‌م بارهه‌ڵگرانه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى له ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانیان راناگرن.
وتیشی “ئه‌گه‌ر له‌دواى سزا مادییه‌كه به‌رده‌وام بن له وه‌ستان له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌وا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیاندا ده‌گیرێت و شۆفێره‌كانیشان ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێن”.
جێبه‌جێكردنى ئه‌م سزادانه لەسەر فەرمانی جێگرایەتی داواکاری گشتی دەربەندیخان و دادگای لێکۆڵینەوەی ئه‌م قه‌زایه‌یه، كه بوونى ئه‌م بارهه‌ڵگرانه دیمه‌نى ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كانیان ناشیرین كردبوو.
ئومێد غه‌فوور ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه 15 گه‌راجی جیاجیا ده‌ستنیشان كراون بۆ راگرتنى ئه‌م بارهه‌ڵگرانه.