کوردانە

لە پەرلەمانەکەی هەورامانەوە بۆ پەرلەمانی تیکتۆکچییەکان

964+

ژووری هەواڵ

بەناوی پەروەردگاری عالەم
بڕۆ بۆ ناو گایەلەکە
بەندی بەندبێژە دیارەکە
قازمەی مامە شێخ

خوا بەخێری بگێڕێ دوێنێ شەو لەخەوما شتێکم دی دەمەوێ وەک خۆی بیگێڕمەوە.

لە خەوما پەرلەمانێک هەبوو، بەس دەزانم ئەوەی خۆمان نەبوو، سەرۆکی پەرلەمان قسەی هەر ئەندامێکی بەدڵ نەبوایە دەیوت بڕۆ بۆ ناو گایەلەکە.

ئەندام پەرلەمانەکانیش جەوەکەیان بەدڵ نەبوایە یان قازمەکەیان دەست دەدایێ و لەناو پەرلەمان قەبریان لێدەدا یانیش لەولاتر ئەندام پەرلەمانێک کە دەستی بە قسە دەکرد لاقیتەکە نەدەدایەوە، ئێ فەقیرە لە گەعدەکان هەر وا راهاتووە.
ئەوجا لە هەمووی سەیرتر ئەوەبوو گەورەترین کەیسی پەرلەمان دەبوو ئەوە بێت کە ماسی بە چەند هەزار بفرۆشێت.

خوا بەو رۆژە نەکات کە خەوەکەم بێتە دی، خۆ باش دەزانن چیم مەبەستە، چونکە ئاگاتان لە ناوی هەندێ لە کاندیدەکانە هەر چەندە ئەمە بۆ ئێمە زۆر سەیریش نییە، خولێکمان هەبوو لە بەندبێژو جنێو فرۆش و مست وەشێینی کەم نەبوو.

ئەمانە هەمووی کۆمەڵێک شتی تراژیدین، بەڵام داخەکەی ئەوەندە قوڵە دەبێت بیکەین بە کۆمێدیا و بە پێکەنین دەریببڕین.

کوردێک کە کۆنترین پەرلەمانی هەبووە ئێستا پەرلەمانەکەی بەم دەردە بڕوات.

هەر بەڕاست تۆ لەو گاڵتانە گەڕێ دەزانیت ٣ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە هەورامان بۆ یەکەمجار پەرلەمان داندراوە و چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن کراوە
پەرلەمانەکە ناوی ژیرلێ و مەرێ بووە. کە دوو وشەی هەورامین و واتای ئەنجوومەنی ژیران دەدەن، ئەو کاتە هەر کەسێک خۆی کاندید بکردایە هێمای کاندیدکردنەکەی دەکرا بە یەکێک لە میوە کوردییەکان.

تەنانەت ژنەکانیش بۆیان هەبوو دەنگ بدەن و جارێک ژنیش بۆتە ئەندامی پەرلەمانەکەی هەورامان کە لە پێنج کەس پێک دەهاتن و کاروباری خەڵکیان بەڕێوە دەبرد.

لە کۆتاییدا دەمەوێ بڵێم دوای 3هەزار ساڵ گەیشتووین بەچی، میوەکان بوون بە شێخ و مامە و قازمە، لەکۆنترین پەرلەمانی دیموکراسییەوە گەیشتین بەو رۆژەی ئاوها بە نوکتە باسی بکەین.

ئایا شەرواڵ عەیبە؟

ئایا شەرواڵ عەیبە؟