منداڵەکە نۆ ساڵان بوو

ئەو ژنەی منداڵێکی پارچە پارچە کرد سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

964+

پێشەوا محەمەد

دوێنێ پێنجشەممە دادگای بابل سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو ژنە دەرکرد، کە ساڵی رابردوو کچێکی رفاند و دوای کوشتنی پارچە پارچەی کرد.

رووداوەکە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2023 روویدا و کچەکە ناوی ریتاج بوو و تەمەنی نۆ ساڵ بوو، لە ناحییەی ئەسکەندەرییەی پارێزگای بابل رفێدنرا و دوای ماوەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە و دوای سووتاندنی پارچە پارچەش کرابوو.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاویکردەوە، ئەو ژنە لە کاتى لێکۆڵینەوەدا دانى بەوەدا ناوە کە کچەکەی کوشتووە، پارچە پارچەى کردووە و سووتاندویەتى تاوەکو تاوانەکەى بشارێتەوە.

ئەو ژنەى سزادراوە دراوسێى ماڵى ریتاج بووە، بە گوێرەى مادەى 406ـی یاسای سزادانى عێراقى سزاى لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە کە تایبەتە بە کوشتنى ئەنقەست.

رووداوەکە هێندە دڕندانە بوو کۆمەڵگەی عێراقی تووشی شۆک کرد و داوای قورسترین سزایان بۆ ئەنجامدەرەکەی دەکرد.

لە بەغدا بە ئۆتۆمبێلەکەی کەسێکی کوشت و لە هەولێر دەستگ...

لە بەغدا بە ئۆتۆمبێلەکەی کەسێکی کوشت و لە هەولێر دەستگیر کرا