چاکسازی لە قیرەکەیدا دەکرێت

شەقامی ژێر پردەکەی سلێمانی دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

شارەوانی سلێمانی شەقامی ژێر پردەکە کە لە خوار مزگەوتی گەورە دەستپێدەکات بۆ نزیک بازاڕی دۆلارەکە، دادەخات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2024، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، داخستنەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەبێت و لە رێکەوتی 11.5.2024ـەوە بەربەست دەکرێت.

هۆکاری داخستنی شەقامەکە، کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری تێکچووی رێگەکەیە کە بە شەقامی مەحوی ناسراوە و لە بەردەم مزگەوتی گەورە دەستپێدەکات تاوەکو شەقامی سەیوان.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکەین کە هەر کارێکی گواستنەوە و هێنانی کاڵایان هەیە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجامی بدەن”.

پڕکردنەوەی چاڵوچۆڵی شەقامەکانی سلێمانی دەستپێدەکات

پڕکردنەوەی چاڵوچۆڵی شەقامەکانی سلێمانی دەستپێدەکات